مێرلین مۆنرۆ (١٩٢٦-١٩٦٢) زۆرتر لە نێوی ڕۆمانێک دەچێ تا نێوی دەورگێڕێکی سینەما. مۆنرۆ ژیانێکی زۆر قەیراناوی هەبووە. منداڵی نەویستوو [حەرامزادەی] بابی بووە کە پێشتر دووبار ژنی هێناوە. مۆنرۆ تەنیا سێ هەفتە لەگەک دایکی دەبێ و دواتر بە دایانێکی دەسپێرن. دایکی مۆنرۆ لەبەر تەوژمی نەخۆشی دەروونی نەیتوانی بارهێنانی مۆنرۆ وەئەستۆی خۆی بگرێت. مۆنرۆ حەوت ساڵ لەگەڵ دایانی ژیانی تێپەر کرد و دوو ساڵیش لە ماڵی هەتیوان ماوە.
-ژیانی ماڵی هەتیوان وەکوو ژیان لە جەهەندەم دا وابوو. بۆ یەکەم جار، لە تەمەنی ١٦ ساڵی ژیانی هاوبەشی پێک هینا تا بە وتەی خۆی لەو جەهەنەمە ڕزگاری بێ. ئیتر دوای ئەوە، مۆنرۆ دەکەوێتە ژیانێکی ناسەقامگیر لەگەڵ پیاوان: لەگەڵیان ناسیاو دەبێ، گیرۆدەیان دەکا و وازیان لێ دێنێ.
.
یەکێ لە هاوسەرەکانی مۆنرۆ، ئارتوور میلەر بوو. نووسەرێکی مەزن بە قەڵەمێکی بە بڕشت بەڵام ئەویش نەیتوانی دڵی مۆنرۆ ڕابگرێ. ساڵی ١٩٦٢ دوواین ساڵی هەناسە هەڵمژینی مۆنرۆیە.
.
ژیانێکی ئەستەم وای لە مۆنرۆ کرد خۆی بکوژێ یان خۆکوژی لەگەڵ ئەو هاتە دونیا؟ بە نوارینی بەرەو دواوەی ژیانی مۆنرۆ ئاساییە بیر بکەینەوە کە وەها کەسێک بەرەو خۆکۆژی دەروات. بەڵام هەر ئەو کەسێ یەکێ لە شانازترین ئەکتەرەکانی بواری سینەما بوو.
.
وێنەی یەکەم میلەر و مۆنرۆ.
لە وێنەکەی دووەمدا مۆنرۆ ناوازترین کتێبی جیمز جۆیس، یۆلیسیس دەخوێنێتەوە.


No comments:
Post a Comment