Wednesday, March 26, 2025

دەمەتەقەی نێوان چامسکی و سکینەر





دەمەتەقەی نێوان چامسکی و سکینەر


زۆر کەس باوەڕیان هەیە کە ئەوە دەمەتەقەی نێوان چامسکی و سکینەر بوو کە جێ پێی ڕەفتارناسی چۆل کرد. دەمەتەقەکە لەسەر زمان بوو.


ئەورام چامسکی کە زۆرتر بە ناوی دووهەمی نۆوام چامسکی ناسراوە لە ساڵی ١٩٢٨ لە دایک بووە و ئێستاش زیندوویە (٢٠٢٤). چامسکی بە باوکی زمانناسی مۆدێرن ناسراوە و بیردۆزییەکانی لەسەر زمان جێگای لێوردبوونەوەن. چامسکی دەڵێ ئێمەی مرۆڤ بە سیستەمێک لە دایک دەبین کە ئامادەین وەرگری زمان بین. ڕوانگەیەکی مەیلەو زیندەوەرناسانە بۆ زمان. 


فرێدرێک سکینەر (۱۹۰۴-۱۹۹۰) لە ناودارترین دەروونناسەکانی دونیایە. سکینەر لەسەر ڕێچکەی جان.بی واتسۆنە کە بەر لە ئەو کوتپووی تەنیا و تەنیا سروشت لە پەرەپێدانی ئێمەدا گرینگە. سکینەر لە ساڵی ١٩٥٧ لە کتێبی ڕەفتاری زمانیی (verbal behavior) دەڵێ کە مرۆڤەکان هەر وەک ئاژەڵەکان فێری زمان دەبن و لێی دەکۆڵنەوە. یان بە واتایەکی دیکە مرۆڤ و ئاژەڵ جیاوازییان نییە و مێشک، ژینگە و شێوەی پەروەردە کاریگەرییان لەسەر فێربوونی زمان نییە. 


چامسکی بیردۆزیی ڕەفتارناسەکانی لەسەر زمان شێواند. چامسکی پێی وابوو مرۆڤەکان بە تەلبەندییەک لە مێشکیان لە دایک دەبن کە بۆ فێر بوونی زمان موتوربەیان دەکات و هەر بۆیە ئێمە سروشتێکی زمانیمان هەیە. چامسکی بەو وتەیە تەنیا شوێن پێی ڕەفتارناسی چۆل نەکرد؛ بەڵکوو لە بنەوە دەری هاویشت. دوای ڕەخنەکانی چامسکی هەرێمی ڕەفتارناسی بەرتەسک بۆوە. بە باوەری زۆران کەسان ئەو ڕەخنەیە تەنیا لە هزری پەرەپێدان لە ڕوانگەی ڕەفتارناسی بۆ زمان نەبوو بەڵکوو سیستەمی ڕەفتارناسی هەڵوەشاندرا. 


.

[١] وێنەی سێهەم وتارێکی منە لەسەر زمان لە دەروونناسی لە گۆڤاری زانستیی هۆژین ژومارە ١٢. 

No comments:

Post a Comment

دۆن کیشۆت

. . سەدەی هەڤدەهەم سەدەی زێرینی وڵاتی ئیسپانیایە. لە سەدەی هەڤدەهەم زێر وئاڵتوون کەشتی کەشتی دەگاتە ئیسپانیا و ئەو وڵاتە دەوڵەمەن دەکا...