Wednesday, March 12, 2025

ڤوودی ئالێن

 ڤوودی ئالێن (١٩٣٥) دەرهێنەر، شانۆکار و نووسەری بە ناو و دەنگی ئامریکاییە. ژیانی ڤوودی خۆی لە خۆیدا شتێکی سەرسوورهێنەرە،کز و لاواز بەڵام زەریایەکی شڵەژاو. کێ باوەری دەکرد ڕۆژێک ڤوودی ببێت بە گەورەترین دەرهێنەر و لەگەڵ کچێک کە بە مناڵیان وەرگرتبوو [وەک دەڵێن] پەیوەندی هاوسەری پێک بێنێ؟ ئێستاش باوەری ئەستەمە ڤوودی بۆ حەزی جینسی خۆی کەڵکی لە منداڵان وەرگرتبێ. 







ژیانیی ڤوودی هەر بەو هەڵکێشان و داکێشانە پێویستی بە دەروونناس دەبێ. زۆرتر لە سیانزە ساڵ چارەسەری دەروونی وەردەگرێ. ڤوودی زۆرتر لە پەنجا فیلمی سینەماییشی هەیە. ناوئاخنی زۆرینەی فیلمەکانی ژیانی هاوسەری و ناکۆکیەکانی پێکەوە ژیانە. ژنان و پیاوان تێگەیشتوون و بۆ چارەسەری گرفتەکانیان بەردەوام سەردانی دەروونناس دەکەن. کتێب، دەروونناسی و شیکاری دەروونی نوێنەری سەرەکی فیلمەکانی ئەون. 

ئایا ڤوودی تەواوی ساڵەکانی ژیانی تەنانەت لە نێو فیلمەکانی بە دوای گرێپووچکەی دەروونی خۆی دا دەگەڕێ؟ 



ژیانی زۆر یەک لە شانۆکارانی بەناودەنگ بە تایبەت شانۆکارانی بەزمەسات جێگای تێڕامانە. لە باستەر کیتۆنەوە تا چاپلین و هەر ئێستاش لە ئالێن دەجێنێرسەوە بۆ جیم کەری سەیروسەمەرەیە. حەموویان ژیانێکی سەخت و نالەباریان هەبووە، زۆریان لە داوێنی زڕدایک و زڕباوک گەورە بوون و زۆرتر لە ٨١٪ ژنەکان بۆ مەبەستی جینسی بەکارهێندراون. دەڵەی بەرهەمەکانی ڤوودی ئالێنیش تەنیا هێزێکی بەرگرییە بۆ قەرەبووی ئەو ئازارانەی چێشکەی کردووە. هەرچی فیلمەکانی خۆشتر، ژیانیی تاڵتر. 

ئەو فیلمانەی لە ڤوودی ئالێن شایەنی چاولێکردنن:

1- Annie hall

2- midnight in Paris

3- A rainy day in New York

4-husband and wives

5- irrational man

6-Zelig

7- radio days

8-blue jasmine 


.

“لە مردن ناترسم. بەڵام پێمخۆشە کاتێ بە شوێنم دا دەگەڕێ نەمبینێتەوە“

No comments:

Post a Comment

دۆن کیشۆت

. . سەدەی هەڤدەهەم سەدەی زێرینی وڵاتی ئیسپانیایە. لە سەدەی هەڤدەهەم زێر وئاڵتوون کەشتی کەشتی دەگاتە ئیسپانیا و ئەو وڵاتە دەوڵەمەن دەکا...