مێلانی کلاین
کلاین هەر وەکوو ئانا فرۆید و ژان پیاژە بنیاتنەری دەروونشیکاری مناڵ بوو. کلاین لە دەروونشیکاری هێمای ژنێکی بە جەرگ و نەسرەوتووەو کە ئازارەکانی کردە پردێک بۆ گەیشتن بە خولیا بەرزەکانی. ئەو وەکوو فرۆید خەون و خولیا و ئامانجیی مناڵەکانی لێک دایەوەو پێی وابوو نابێ باوەڕمان بەوە بێ کە مناڵەکان هەر وەکوو فریشتە پاقژن؛ ئەو پێی وابوو لە بیری مرۆڤدا دوو جۆرە دایک لێک جیا دەکرێنەوە: ‘دایکی چاک` کە وەڵامدەرەوەی پێویستییەکانی مناڵە (هەستە جوانەکانی ئاراستە دەکرێ) و ‘دایکی خراپ` و نکووڵیکەر لە پێوستییەکان کە ناشیرین ترین هەستەکانی مناڵی ئاڕاستە دەکرێ. بەرەوژورچوونی مناڵ بیرۆکەی “ئەم“ و “ئەو” دەگۆڕێ و بۆی دەردەکەوێ دایکی چاک و خراپ هەر یەک دایکن. بە سڵامەت دەربڕینی ئەو پاژە بیرۆکەی مناڵ تەیار دەکا کە تێز و ئانتی تێزەکان لە یەک تێزدا لێک هەڵاوێرێ و بە باشی تێپەڕی نەکا لەبەر ئەوەی شیمانەی هەیە تووشی نەخۆشی کەسایەتیی borderline personality disorder ببێ.
.
یونگ و کلاین پێیان وابوو کەوشەنی نێوان مرۆڤەکان زۆر لەوەی فرۆید باوەڕی پێبوو ئاڵۆزترە. واتە ئێمە زۆر زیاتر لەوەی باوەڕمان پێیە لە ژێر کارتێکەری مرۆڤەکان داین و بە تایبەت ئەو کاتانەی دڵخۆشین بەوەی لە ژێر ویستی خۆمان کارێکمان کردووە لە هەموو کات زۆرتر سێبەری کەسانی تر لە ژیانماندا دیارە. دەروونشیکاری نەخۆشینی کەسایتیی خۆبەزل زان و بۆردێرلاین زۆر خزمەتی کردووە بە چاکەکاری نەخۆشینی دەروونی لە ڕێگای ڕەهەندی چارەسەری لە ڕێگای گوازتنەوە (TFP).

No comments:
Post a Comment