ئەوەی دەنووسێ، بەتەنیا نانووسێ، ئەو نوێنەری ئێمەیە.
ئەوە ڕستەیەکە لە کتێبی هەر “ئەو ئەڤینە”ی یان ئاندرێئا. یان خوێندکارێکی ساکاری فەلسەفەیە کە دوراس دەناسێ؛ ئیتر حەموو کتێبە بێکەڵکەکانی کانت، هیگڵ، مارکۆزە و ئەوانیتر دەخاتە تەنەکەی زبڵەوە و شەیدای خانمە نووسەرەکە دەبێ. ڕۆژێک لە ڕۆژان خانمە نووسەرەکە لە شاری یان نمایشی فیلمێک دەکات و یان پێی دەزانێت و دەچێت بیبینێت. پێی خۆشە دەستە گوڵێکی ئەرخەوانی لەگەڵ خۆی بەرێت بەڵام شەرم دەکات. کتێبێک لەگەڵ خۆی دەبات تا دوراس بۆی واژۆ بکات. یان بە دوراس دەڵێت “دەمهەویست نووسینەکانم بنێرمە خزمەتتان“. ئیتر لە کار و کاسبی دەکەوێت و زانکۆ بەجێ دێڵێ و دەبێتە کرمی کتێبی کتێبەکانی خانمە نووسەر. یان حەموو ڕۆژێ نامەی سۆزیاریانە بۆ دوراس دەنووسێ و حەزە کپ کراوەکانی لە نامەکان دەخاتە ڕوو. خانمە نووسەر جوابی تەنانەت یەک نامەشی ناداتەوە. پێنج ساڵ یان بێ جواب وەرگرتنەوە نامە دەنێرێت. دوای ئەو زەمەنە دوراس کتێبێکی تازەی خۆی بۆ دەنێرێ و هەر ئەوە یان لە نووسین دەوەستێنێ. کتێبێ تازەی بۆ دێ و دیسانیش هەر جوابی خانمە نووسەر ناداتەوە. دوراس لە نامەیەکیدا بە یان دەڵێ ببورە کە جوابم درەنگی کرد. ئالوودەی ئەڵکۆڵ بووم و فکر کردنم وەستاوە. دەقی نەمایشنامەی کە بۆم ناردووی بیخوێنەوە. ئیلهامم لە نامەکانی خۆت وەرگرتووە. ئێستەش بۆم نەناسیاوی!
ئەو نامەیە یان سەحرایی دەکا. دەچێ لە دەرگای خانمە نووسەر دەدا و ئیتر ١٦ ساڵی دووایی تەمەنی نووسەر بە یەکەوە دەژین. کتێبی “ئەو ئەڤینە” چیرۆکی ئەڤینی یان بۆ دوراسە. کتێبێک کە زۆر لەژێر سێبەری نووسینی دوراس دایە. ئەمساڵ زۆرتر لە دە ساڵە کە یان و دوراس تەنیا وێنەی هەڵاواسراوی (لەگەڵ سارتر و دوبۆڤار) ژوورەکەمە.


No comments:
Post a Comment