ترۆما. هەندێ ڕۆژ هەن ترۆماتیکن وەکوو ٢٥ی گەلاوێژ. هەندێک سات هەن وەکوو بروسکە دە گیانت دەگەڕێن وەکوو ئەو ساتەی نێویان لێنای کۆمار لە ٢٥ی گەلاوێژ. هەندێک بڕگە هەن لەت لەت دەکرێن وەکوو ئەو ساتەی تۆ نەمای لە ٢٥ی گەلاوێژ. هەندێک کاژێر هەن دڵەکوتەت پێ زیاد دەکەن وەکوو ئەو ساتانەی تۆ گیان دەدەی لە ٢٥ی گەلاوێژ. هەندێک ٢٥ی گەلاوێژ هەن کە کاژێر و ساتیان درێژەی ٢٥ی گەلاوێژەکانی دیکەیە. هەندێک گەلاوێژ هەن ناویان کۆمارە. ئەو کوڕەی من ٢٥ی گەلاوێژ لە دایک بوو نێوم لێنا کۆمار.
Thursday, February 20, 2025
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
دۆن کیشۆت
. . سەدەی هەڤدەهەم سەدەی زێرینی وڵاتی ئیسپانیایە. لە سەدەی هەڤدەهەم زێر وئاڵتوون کەشتی کەشتی دەگاتە ئیسپانیا و ئەو وڵاتە دەوڵەمەن دەکا...
-
. . سەدەی هەڤدەهەم سەدەی زێرینی وڵاتی ئیسپانیایە. لە سەدەی هەڤدەهەم زێر وئاڵتوون کەشتی کەشتی دەگاتە ئیسپانیا و ئەو وڵاتە دەوڵەمەن دەکا...
-
مێلانی کلاین کلاین هەر وەکوو ئانا فرۆید و ژان پیاژە بنیاتنەری دەروونشیکاری مناڵ بوو. کلاین لە دەروونشیکاری هێمای ژنێکی بە جەرگ و نەسرەوت...
-
وەرگێڕانی ئەدەبیاتی کوردی بۆ فارسی؛ مێژووییەک لە چەواشەکاری وەرگێڕانی دەقێکی کوردی بۆ زمانە بیانییەکان ساڵانێکە بەرەو زیاد بوونە. فارسی وە...
No comments:
Post a Comment