ئەو هەریمی شەوە کە منم...
زۆران جار بوو کە منیش هەر وەک عەزیز ناسری گوێم بە شێعرەکانی
"چاوە" زرینگابۆوە؛ بەڵام کۆی بەرهەمکانیم لا ون بوو. ئەوە شوکور گەیشت و
خەنیمی کرد. سێ کوچکەی شێعری نۆێی ڕۆژهەڵات ئێستا لە ماڵی منیش گەیشتنەوە یەک.
"هەرێمی شەو" هەڵگری هەرە زۆری هۆنراوەکانی چاوەن. بە تایبەتی
ئەو شێعرانەی کە لە شەستەکان وترابوون و نێوئاخنێکی شەڕیان تێدابوو. شێعرەکانی ئەوان
دەمان زۆر پتەوتر و قایمترن. هەر وەک زۆر کتێبی
دیی لەو بوارە، هۆنراوەی لاوازی هەن بەڵام تایبەت ترین شێعری
چاوەش" پێم ناڵێی چی دڵی گرتی"یشی تێدایە کە لاوازەکان لەبیرت دەباتەوە.
"ئاخ! چاوگەی خەمان لە کوێیە
لێوی سووتاوی پێوە نێم؟
کێوی دڵتەنگی کامەیە
سەری سەودایی پێوە نێم؟"*
کاروانی شاعیری نوێی ڕۆژهەڵات هەڵگری زۆر خەباتیی بە تایبەتین. لەواندا
چاوە و سوارە و هاوار لەسەر ترۆپکن و وەک چڵەپۆپە بەرگی کۆنی کێشی کوردیان بۆ وشە
دووریوە. "هەرێمی شەو" ئەو پەیڤانە ئاشکراتر دەکا...
بیخوێننەوە و هەست بە جوانی زمانی کوردی بکەن کە دەگوورێ...
*لە شێعری "پێم ناڵێی چی دڵی گرتی؟"


No comments:
Post a Comment