"هەموو
لە مەرگ دەترسن و من لە ژیانی لاساری خۆم"
"نا کەس تەمای خۆکوژیی ناگرێ،خۆکوژی دەگەڵ هەندێک کەسان هەیە، دە زات
و دەروونی ئەوان دایە، ناتوانن لێیڕابکەن"
"زیندەبەگۆڕ" ئەو چیرۆکە هەرە چێژبەخشەی سادیق هیدایەتە کە
ئاوێنەی باڵانوێنی حەزیامە. حەموو جارێ گەر نامۆتر دەبم خۆم دەنێو ئەو چیرۆکەدا
ناسیاو دەکەم. ئەو کاتەی هەستەکانت دەنێو خۆت دا خۆیان لەتۆ نەناسیاو
دەکەن و ناددوێنن. بەخۆت نییە دەبێ خۆت بەو لێشاوە بسپێری. بە باوەری زۆر کەس ئەو
چیرۆکە نەک گێڕانەوەیەک لە ژیانی هیدایەت بەڵکوو خودی ژیواری هیدایەتە. هیدایەتێک
کە تا ما ڕقی زۆری لە ئیسلام و عەرەب بوو و ئەگەر مردیش وەبەر لەعنەتیان کەوت. هیدایەت
یەک یا دوو چیرۆکی بە زمانی فەرانسەوی هەیە. لە سەرە مەرگیشدا زۆری ڕق لە زمانی
فارسی ببووەو پێی دەکوت"زمانی سپڵەکان" بۆیە جێگای سەرسوڕمان نییە بۆچی
ئیرانییەکان ئەوەندەیان قین لێیەتی.
تا ئێستا ڕەنگە حەموومان چێژێکی هیدایەتمان بە زمانی خۆمان کردبێ. بەڵام
ئەو بەرهەمە لەبەر تەسلوتی چاکی وەرگێڕ لەسەر زمانی کوردی- فارسی ئاوارتەیە. ئاوارتە
بوونی نانەوازادە بەسەر شێوازی چیرۆک و کورداندنیان ڕوونە. ڕیز ڕیز وشەکان لەدار
دراون،شووتراون و دارماڵی کوردی کراون. "گوڵبژێرێک لە چیرۆکەکانی سادقی
هیدایەت" نۆ چیرۆکی لە ئامێز گرتووە. بێ گومان بەهێزترینی ئەوان، سەگی
گەرۆڵە.
"نزیک ئێوارە سێ قەلەڕەشەی برسی لە سەر سەری پات دەخولانەوە، چونکە
بۆنی پاتیان لە دوورەوە کردبوو. یەکێک لەوان بە پەنامەکییەوە لە پەنای نیشت، بە
وردیی چاوی لێکرد، هەر کە دڵنیا بوو پات هێشتا نەتۆپیوە، دیسان فڕیوە. ئەم سێ قەلە
هاتبوون دوو چاوە مۆرەکانی پات دەرهێنن." ( سەگی گەڕۆڵ- س193)


No comments:
Post a Comment