بەرد بارین بوو. لە دڵی من وابوو. دەسم دا چیرۆکەکەو و لەسەر ئەژنۆم دانا. نوقمی بووم. چیرۆکەکە هی کەسێک بوو کە ڕای کردبوو. ڕای کردبوو لە ئیشکەنازییەکان، لە ئیدیۆلۆجی و دواتر و بەر لە هەموو شتێک لە خۆی. ئیتر تا دووایی ترین ساتەکانی ژیانی لەسەر ڕاکردن و ترسان نووسی. چیرۆکی پیاوێکی کارامە کە بەردەوام پێی خۆشە هەموو شتێک زوو گەڵاڵەی بۆ بکرێت. کەسێک کە بە خەمۆکی لە دایک بووە و هزرڤانییەکەی خەمۆک بوون بوو. بەردەوام بۆم عەنتیکە بووە کە خەمۆکی چۆن کار دەکاتە بارودۆخی کتێب خوێندنەوە؟ جنێو دەداتە وشەکان، وشە دارێژراوەکان، وشە سەربزۆکەکان یان جنێوکاری نووسەر دەکا لەبەر نوویسکار بوونی. لەبەر هەڵڕشتنی غەمێکی قووڵی و با کردنی پەیڤەکان. پێم وا نییە خەمۆک بوون بێڵێ فریای کتێبان بکەوین. وەکوو ئەوەی لە ئاخێزگەمان هیچ شتێکی وا نەبووبێ.
کتێبەکەم داخستەوە خەمۆک بوو و خوێندنەوەی خۆش نەبوو.

No comments:
Post a Comment