یێکێک لە خۆشترینی هەرە شتەکان لە دووای خوێندنەوەی بەردوام، گوێ گرتن بۆ وانەی نووسەرە بەرزەکانە جا گەر ئەو نووسەرە فڕۆم بێت. کەسێک کە خۆی لە دایک بووی ئاڵمانە ئاوا بەو سانایی و دڵخوازییەوە ئینگلیسی بئاخێڤێ هەر دەبێ نۆقم ببی لە خۆشییا. ئەو وانەی گوێم بۆ هەڵخست باسی دەروونناسی و ناسیۆنالیسم بوو . لەوێدا زۆر بە شێنەیی ڕەهەندەکان و خەسارەکانی ناسیۆناڵیسم و نارسیسیم ڕاڤە دەکات و دەڵێت کە ناسیۆناڵیسم زۆر ناچێتە پۆڵێنی ئەقڵانییەتەوە. بێ گومان کەمن ئەو کەسانەی وەکیی دەنووسن، دەشدوێن. گۆمان نییە ئێریک فڕۆم هەم جوانی دەنووسێ و هەم دەشیڵێ.
خۆشەویستیی فڕۆم بۆ نیای گەورەمان فڕۆید وەک بای شەماڵ وایە دەمێک دێ و دەمێک نایە؛ بەڵام دەو وتارەدا بە پێچەوانەی زینجیرە کتێبەکانی لە ڕاڤە و بەرپرچ دانەوەی بابە گەورەی، چاک و جوان بۆی دەچێ. دەبێ بۆ ناسینی فڕۆید یەکەم دەرگا کە فڕۆمە زۆر زۆر بە شێنەیی بکرێتەوە و بە دارە دارە لەگەڵ مارکس بخوێندرێتەوە.
No comments:
Post a Comment