Monday, November 30, 2020

ئێریک فڕۆم

 یێکێک لە خۆشترینی هەرە شتەکان لە دووای خوێندنەوەی بەردوام، گوێ گرتن بۆ وانەی نووسەرە بەرزەکانە جا گەر ئەو نووسەرە فڕۆم بێت. کەسێک کە خۆی لە دایک بووی ئاڵمانە ئاوا بەو سانایی و دڵخوازییەوە ئینگلیسی بئاخێڤێ هەر دەبێ نۆقم ببی لە خۆشییا. ئەو وانەی گوێم بۆ هەڵخست باسی دەروونناسی و  ناسیۆنالیسم بوو . لەوێدا زۆر بە شێنەیی ڕەهەندەکان و خەسارەکانی ناسیۆناڵیسم و نارسیسیم ڕاڤە دەکات و دەڵێت کە ناسیۆناڵیسم زۆر ناچێتە پۆڵێنی ئەقڵانییەتەوە. بێ گومان کەمن ئەو کەسانەی وەکیی دەنووسن، دەشدوێن. گۆمان نییە ئێریک فڕۆم هەم جوانی دەنووسێ و هەم دەشیڵێ. 

خۆشەویستیی فڕۆم بۆ نیای گەورەمان فڕۆید وەک بای شەماڵ وایە دەمێک دێ و دەمێک نایە؛ بەڵام دەو وتارەدا بە پێچەوانەی زینجیرە کتێبەکانی لە ڕاڤە و بەرپرچ دانەوەی بابە گەورەی، چاک و جوان بۆی دەچێ. دەبێ بۆ ناسینی فڕۆید یەکەم دەرگا کە فڕۆمە زۆر زۆر بە شێنەیی بکرێتەوە و بە دارە دارە لەگەڵ مارکس بخوێندرێتەوە.

Sunday, November 29, 2020

ژوورێکی خۆم

 1929 سالێک بوو کە یای داڵۆوی کتێبی " ژوورێکی بۆخۆم" نووسی وا دوروست لەو بەروارەوە ئەمن هەوڵ و تێکۆشانمە ئەو دیوە بنکۆڵە نۆژەن کەمەوە. خەریکم هەوڵ دەدەم دیوێکم بۆخۆم هەبێ کە تێیدا بنووسم و لە دایک ببم. کە دەردەکان بژێمەوە بێ ئەوەی کە هیدایەت کوتەنی هیچ ڕەجاڵەیەک ببینم. کە هەر بار لە هەر کۆمۆنێک هەڵدێم بۆ ئەو دیوە تەنگ و تاریکەم کە تەنیا دەلاقەیەکیشی نییە هەست بە ئاسوودەیەکی فرە دەکەم. ڕادکشێم. هەوایەک پڕ بە سییەکانم هەڵدەمژم و دیسان هەر لە نێو ژوورەکەم تل دەخۆمەوە. ئەو ڕۆژانە کە بێکێتم دەخوێنەدەوە ئەو هەستە لە لام نەمابوو کە ئەو چەندە تیپیکانە دەنووسێ بەڵکوو ئەوی کە چەندە ژاکاوی دەنووسێ...


"ژوورێکی خۆم" وەرگێڕاوی وەرگێری بەناو بانگ مایکرۆسافتە!

Saturday, November 28, 2020

شاهرۆخ مێسکووب

 "روزها در راه" شاهرۆخی مێسکووب یەکێک لەه هەرە گرینگترینەکانە. تۆ دەبێ هەنگاو بەو ڕێگایە بسپێری کە شاهرۆخ دەدبا. بۆیە زۆر زۆر لەلام سەیر بوو کە نووسەرێکی تەواوی ژیانم خۆشم دەویست ئەوەندە دڵ ناسک و گرینۆک بێ! خوێندنەوەی ئەو شاکارە لە پەتای کرۆنای پارەکە چێژی لەژوور مانەوەی چیها بەرامبەر کرد. دەبێ لەگەڵ مێسکووب بچیتە تاران و داگەڕێیەوە ئیسفەهان و هەڵەداوان ڕوو کەیتە پاریس. ئەشێ لە بەهارێکی هێوارانەی تاران ئارەق بخۆیەوەو و خۆش خۆش پیاسە بکەی. هەستیی من بۆ شاهرۆخ زۆر پتەوتر بوو و ئاشقانەتر و بڕوا ناکەم تا ساڵیانکێکی زۆر کەسێ جێی بگرێتەوە.

دۆن کیشۆت

. . سەدەی هەڤدەهەم سەدەی زێرینی وڵاتی ئیسپانیایە. لە سەدەی هەڤدەهەم زێر وئاڵتوون کەشتی کەشتی دەگاتە ئیسپانیا و ئەو وڵاتە دەوڵەمەن دەکا...